ئهم بهشه تایبهته به نوکته ، پیك دیت له نوکتهى نوى و خؤش ، دور له کهدار کردنى قهوم و قهیله و کهسایهتى پیاویك ئهبیت به وهزیرى پهروهرده ، لیى ئهپرسن بهرنامهى نویت چیه بؤ خویندن ؟ ، وتى به پشتیوانى خواى گهوره ههول ئهدهین نهتیجه پیش تاقیکردنهوهکان بدهینهوه قوتابیان پیاویك چلوره ( کریمستى ) شوتى دهکریت ، که خواردى که گهیشته سهوزایهکهى فریى دا پیاویک عاشقی کچیک بووه و به ڕهفیقهکهی ئهلى: شیتی ئهو کچهبووم، بهلام نازانم چی پی بلیم؟ ئهویش ئهلی: چاوهکهم ئهبی به شیوهیهکی سیاسی لهگهل کچدا قسهبکهیت.. روژی دواتر ئهچیته بهردهمی کچهکه و یهکسهر ئهلی: ئهللاه که جوانیت، ههر له مهسعود بهرزانی ئهچیت.. ژن و پیاویکی سودانی زهواج ئهکهن.. شهش منالیان لهدوای یهک ئهبی، پینجیان وهک خؤیان رهشن و شهشهمیان سپی دهرئهچیت.. (مهرهکهبی تیا نامینیت).. به کابرایهك ئهلین خیرا برؤرهوه مالهوه، چونکه ئائیستا ژنهکهت لهگهل خؤشهویستترین رهفیقتایه.. کابرا ئهڕوات و پاش کهمیك ئهگهریتهوه، ئینجا ئهلى: به خوا ئهم خهلکه سهیرن، ههر له خؤیانهوه قسه ئهکهن؟ وهلاهی نهك ههر برادهرم نهبوو، بهلکو له ژیانیشما ئهو کابرایهم نهدیوه.. کوریکی گهنجی کویر به خؤی و گؤچانهکهیهوه سواری پاسیك بوو.. ژنیك خؤی پینهگیرا و وتی: وهیش لهو کوڕه گهنجه، ئهك دایکت کویربی رؤله.. کورهکهش یهکسهر وتی: ئهك به قوربانی چاوی دایکم بی باشه، شهش کهسین بهس ئهومان چاوی ساغه.. کابرایهك ئهلى خؤزگه له سیحری پیتزا تیئهگهشتم: که له دوکانهکه ئهیکرم چوارگؤشهیه، ئهیهینمهوه مالهوه خره، که ئهیخؤم سیگؤشهیه! دکتؤریکی ددان رؤژی له دایکبوونیهتی.. بهو بؤنهیهوه لهسهر شیوهی تاقمیکی دهموددان کیکیکی جوانی بؤ ئهکهن، که ئهیبینى یهکسهر ئهلى خؤزگه دکتؤری نیسائی بوومایه.. کورد و تورك و عهرب و فارسیك له فرؤكهیهکدا دهبن، فرؤكهكه خهلهلی تی دهكهویت ههموو نهفهرهکان دهس به هاوار هاوار دهكهن بهس کوردهکه نهبیت میشیك میوانی نییه ؟؟؟؟ فرؤكهکه باش دهبیت و دهنیشیتهوه. له کوردهکه دهپرسن: باشه تۆ بۆ هیچت نهکرد، چؤن نهترسای؟ کوردهکهش دهلیت : مالی حوکمهت نییه با... بکهویته خوار کوریك ئهچیت بۆ داوای کچیک.. باوکی کچهکه داوای پینج ههزار دؤلاری لیئهکات.. کورهکه ئهلى وهلا نامهویت، چونکه باوکی کچیکی تر ئهناسم داوای ههزار دؤلار ئهکات و کچهکهی حامیلهشه له بهرنامهیهکی پیشبرکیدا داوا له کوریک دهکهن که ناوی گؤرانیبیژیکی ههولیری بهناوبانگ بلى. ئهویش له وهلامدا ئهلى: "حهمه رهئووف کهرکووکی." کابرایهکی پیشمهرگه زؤر رقی له یاپراخ و تهنانهت ناوهینانهکهشیتی، سویند ئهخوا ههرکهس باسی یاپراخ بکات ئهیکوژیت، رؤژیک برادهرهکانی ئهیانهوی تورهی بکهن بؤیه یهکیکیان بهوانی تر ئهلى "سهیری ئهو رهزه جوانه کهن، ئای بؤ کیلؤیهک لهو گهلا جوانهی!" یهکیکی تریان ئهلى "ئاخ بؤ دوو کیلؤ برنج!" سیههمیان ئهلى "ئای بؤ دهسکی شویت و تؤزێ ترش و قابلهمهیهک،" کابرای پیشمهرگهش ههست ئهکات چی له ئارادایه ورده ورده دهست ئهبا بؤ چهکهکهی و ئهیخاته سهرپی و ئهلى "ده منیش پیاوم ئهویت بیپیچیتهوه پیاویك شهمشهمهکویرهیهك دهبینیت دهلیت : وهلایی ئهمه یهکهم جاره مشك ببینم عهبای خلیجی لهبهردا بیت گهرانهوه