Golden Mobile |
گولبژیریك له‌و فه‌رمووده به‌نرخانه‌ی ییغهمبهری پیشه‌وا محمد (صلى الله علیه وسلم), دیاره ئاشكرایه فه‌رمووده‌كانی پیغه‌مبه‌ر ئه‌ركی جی به‌جی كردنی سه‌رشانی هه‌موو موسلمانیكه. به‌و هیوایه‌ی سوودمه‌ند بیت به هه‌موو ئیماندار و موسولمانان.
ده‌رباره‌ی چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ خیزاندا
له دوا وه‌سیتی پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پیش وه‌فاتی فه‌رمووی: (الله الله في النساء، فإنّهُنّ عَوانٌ في أيديكم، أخذتموهم بأمانة الله). أخرجه النسائي في الكبيرى، واته: (بؤ خاتری خوا ئاگاداری ئافره‌تان بن, ئه‌وان له‌ژیر چاودیریتان و به‌ئه‌مانه‌تی خوا له‌ده‌ست ئیوهدان).
ده‌رباره‌ی چؤنیه‌تی هه‌لسوكه‌وتی ژن و پیاو له‌گه‌ل یه‌كتریدا.
له‌جابره‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه وتوویه‌تی: كُنّا مع النبي فَلمّا قَدّمنا المدينة ذهبنا لندخل، فقالَ: (امهلوا حتى تدخلوا ليلاً لكي تمتشط الشعثة وتستحد المغيبة). متفق عليه، واته: له خزمه‌ت پیغه‌مبه‌ردا بووین (صلى الله عليه وسلم), كاتیك نزیك مه‌دینه بووینه‌وه, به‌نیاز بووین به‌ره‌و ماله‌كانمان بكه‌وینه ری, پیغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ( هیواش بن, تاكو شه‌وتان به‌سه‌ردا دیت, بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان قژیان دابهینن و خؤیان برازیننهوه).
ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ژن به ژن.
ئیبن عومه‌ر (ره‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لی بیت) وتویه‌تی: (نهى رسول الله عن الشِغار) متفق عليه، واته: ئیبن عومه‌ر (ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لی بیت) وتویه‌تی: ( پیغه‌مبه‌ر ژن به ژنی قه‌ده‌غه كردووه).
ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بهزؤر به‌شوودانی كچ
(زوّجَ جذام بنته خنساء، وهي كارهة، فأتتْ خنساء الى رسول الله، فرَدّ نكاحها) (أي فسخها). متفق عليه: جوزام خه‌نسای كچی به‌زۆر دا به‌شوو, خه‌نساش هاته لای پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم), پیغه‌مبه‌ری خواش زهواجهكهیرهت كرده‌وه واته (هه‌ڵیوه‌شانده‌وه) چونكه كچه‌كه خؤی ڕازی نه‌بووه‌و بهزؤر دراوه به شوو.
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لا تُنْكَحُ الأيم حتى تستأمر ولا تُنْكحُ البِكْرُ حتى تُسْتَأذن) واته: (بیوه‌ژن تاكو فه‌رمانی پی نه‌درێت و, كچیش تا مؤله‌تی لی وه‌رنه‌گیریت, ماره‌یی نایه‌ت)
ده‌رباره‌ی مؤله‌تی بینینی ئافره‌تی خوازراو.
پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا خطبَ أحدكم المرأة فإنْ استطاع أن ينظر منها الى ما يدعوه الى نكاحها فليفعل) رواه احمد وابو داود وصححه الحاكم، واته: (ئه‌گه‌ر یهكیكتان به‌نیاز بوو ئافره‌تیك بخوازیت و بوار هه‌بوو بیبینی تا بیخوازیت, باسه‌یر بكات).
ده‌رباره‌ی وه‌لامدانه‌وه‌ی خوازیاری موسلمان.
پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا أتاكممَنْ تَرْضَونَ دينَه وخُلُقَه فَزَوِّجُه، إلاّ تفعَلوا تكمْ فِتْنةٌ في الأرضوفسادٌ عريض) رواه الترمذي بسند حسن وابن ماجة والحاكم، واته: (گه‌ر یه‌كیك هاته داخوازی كچتان و رازی بوون له ئاین په‌روه‌ری و ڕه‌وشتی، ئه‌وا لیی ماره بكه‌ن, گه‌ر وانه‌كه‌ن فیتنه‌و ئاشوبیكی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی وبهدرهوشتییهكی زؤر بلاوو به‌رپا ده‌بیت).
ده‌رباره‌ی جیاوازی نه‌خستن له نیوان كور‌و كچدا:
پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (مَنْ كانَتْ له اُنْثىفَلَمْ يَئدْها ولم يهنْها ولم يؤثِّر عليها وَلَدَهُ أدخلَهُ الله الجَنّة) متفقعليه، واته/ (هه‌ر كه‌سیك كچیكی هه‌بوو زینده به‌چالی نهكردو, زولم و سته‌می لی نهكردو سنگی كوره‌كه‌ی به‌سه‌ردا نهشكاندهوه, خوای په‌روه‌ردگار ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه).
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی دایك و باوك له‌سه‌ر مندال:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ما مِنْ مَولودٍ إلاّ يُولَد على الفِطْرَةِ، فأبواهُ يُهَوِّدانَه أو يُنَصّرانه أو يُمَجِّسانه) رواه مسلم، واته/ (هه‌موو كۆرپه‌یه‌ك له‌سه‌ر سروشتی خواناسی له‌دایك ده‌بێت, به‌لام باوك ودایكیان به‌ره‌و جووله‌كه‌بوون یا گاوربوون یا ئاگرپه‌رستی ده‌یبه‌ن)
گه‌رانه‌وه
|